مانگ: حوزه‌یران 2019

  • هەلی_کار لە کۆمپانیای SMART GUIDE بۆ دیزاینەر

    هەلی_کار لە کۆمپانیای SMART GUIDE بۆ دیزاینەر

    پێویستمان بە دیزاینەرێکە بەم مەرجانەی خوارەوە:

    • شارەزایی هەبێت و ئەزمووندار بێت لە بەرنامەکانی:
      ١- Adobe Illustrator
      ٢- Adobe InDesign
    • پێشینەی کاری هەبێت لەو بوارە.
    • لەکاتی ناردنی سیڤی ئەو کارانەی پێشتر کردوویەتی هاوپێچ لەگەل سیڤیەکەی بینێرێت.

    خوازیاران دەتوانن سیڤیەکانیان بە نامە بنێرن بۆ پەیج..

    https://www.facebook.com/smartguide.edu/
  • هەلی کار لە کۆمپانیای کامیلیا بەموچەی 600,000

    هەلی کار لە کۆمپانیای کامیلیا بۆ ئەوانەی خوازیارن کار بکەن وەک نوێنەری فرۆشتن

    مووچەیەکی شایستە وەربگرە سەرەڕای پاداشتی مانگانە لەسەر رێژەی فرۆشتن .

    کۆمپانیاکەمان هەڵدەستێت بە سازدانی سمینار و کردنەوەی خولی فێربوون بۆ ئەو کارمەندانەی کە دادەمەزرێن بۆ بەهێز کردنی تواناکانیان.
    ببە بە ئەندام لە تیمی فرۆشتنی کۆمپانیای کامیلیا

    مەرجەكان بۆ نوێنەری فرۆشتن:

    ١) دانیشتووی شاری سلێمانی بێت.

    ٢) شیك پۆش بێت و توانای گفتوگۆ و ئاخاوتنی هەبێت بۆ ناساندنی بەرهەمەكان.

    ٣) توانای كاركردنی هەبێت لە ژێر فشاردا و بڕیار دروستكەر بێت.

    ٤) ئەزموونی هەبێت لەم بوارەدا.

    ٥) خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری گشتی بێت.

    موچەی مانگەنە بریتیە لە ٦٠٠ هەزار + پاداشت لەسەر ڕێژەی فرۆشتن.
    بۆ دانیشتووانی شاری سلێمانی هەر كەسێك ئەو مەرجانەی لای سەرەوەی لە خۆی رائەبینێت سیڤی بنێرێت بۆ ئەم ئیمیلەی لای خوارەوە و لە بابەتی ئیمیلەكە بنووسێت (Sales Agent).
    (r.abdullah@amsterdamct.com)

  • ئه‌پی ڕووخسه‌تی كار بۆ ئایفۆن

  • ھەلی کار بۆ کارمەند لە هەڵەبجەی شەهید

    کۆمپانیای ستار ئەلاینس
    بریکاری سەرەکی ھێلی ئاسمانی لە کوردستان و عێراقی و فریبێرد لە کوردستان و عێراق ،لە خزمەتگوزاریەکانی تکتی فرۆکە پێویستی بە کارمەندە لە ھەلەبجەی شەھید بە زوترین کات بەم مەرجانەی خوارەوە :
    ١/پێویستە دەرچووی زانکۆ یان پەیمانگا بێت
    ٢/دانیشتووی شاری ھەلەبجە شەھید بێت
    ٣/پێویستە ھیچ کارێکی تر نەبێت
    ٤/زمانی عەرەبی یان ئینگلیزی باش بێت
    ٥/شارەزایی ھەبێت لە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر

    کاتی دەوام ٤ئێوارە تا ١١شەو
    سی ڤی بنێرن بۆ ئەم ئمێلە :
    hr@starallianceiraq.com

  • ھەلی کار بۆ مامۆستا

    ھەلی کار بۆ مامۆستا

    بۆ ئەم بابەتانەی خوارەوە
    کوردی، ئینگلیزی، بیرکاری، فیزیا، کیمیا، زیندەزانی
    لە ئامادەیی بارزی ناحکومی بەم مەرجانە:

    1. دامەزراوی حکومەت نەبێت.
    2. خزمەتی دوو ساڵ یان زیاتری ھەبێت لە بواری پەروەردە و فێرکردن.
    3. لەبەیانیان ھیچ کارێکی تری نەبێت چونکە دەوام کردن لە ٨:٠٠ تاکو ٢:٣٠ دوای نیوەرۆیە لە ھەفتەیەک پێنج رۆژە.
    4. مووچەی مانگانەی دیاری کراوە.
    5. ھاتووچۆ دابین کراوە بۆ مامۆستایان.
    6. ئەگەری وەرگرتن زیاترە بۆ ئەو مامۆستا بەرێزانەی دەتوانن بە کوردی و ئینگلیزی وانە بلێنەوە.
    7. کۆمپیوتەر بە باشی بزانێت بەکاری بھێنێت.
    دوای ناردنی سی ڤی مەرجەکان گونجاو بێت راستەوخۆ چاوپێکەوتن ئەنجام دەدەیت.
    قوتابیە یەکەمەکانی سەر کۆلیژەکان دەتوانن سی ڤی بنێرن
    ناونیشانی ئەلیکترۆنی:
    hr@barzschool.com
    پەیوەندی و ڤایبر:
    ٠٧٥١٧٤١٦١٥٠

  • كۆمپانیای تێرا ھاوس پێویستی بە کارمەند و ئەندازیار هەیە

    كۆمپانیای تێرا ھاوس پێویستی بە کارمەند و ئەندازیار هەیە

    ١- کارمەندی کارگێڕی
    دەوامی بەشێوەی پارت تایم ئەبێ و ٣ کاتژمێر لە رۆژێکدا
    مەرجە لە ڕەگەز مێ بێت.

    ٢- ئەندازیاری مەدەنی

    ٣- ئەندازیاری معماری

    تێبینی/ مەرجە ئەندازیار ئەزموونی کاری ھەبێت بۆ ماوەیەکی زۆر .

    ناونیشان – سلێمانی – عەقاری – کۆمپانیای تێرا ھاوس
    بۆ زانیاری پەیوەندی بکەن بە : 07701527551

  • بلاك هۆڵ لەسلێمانی پێویستی بە دوو کارمەندە

    هەلی کار لە بلاك هۆڵ لەسلێمانی

    پێویستمان بە چەند کارمەندێکە بۆ بەشی:
    ١- پێشوازی (بە مووچەیەکی زۆر گەنجاو).
    ٢- سێرڤس
    بۆ چاوپێکەوتن پەیوەندی بکەن بەم ژمارەوە:
    ٠٧٧١٥٢٦٥٤٤٩

  • هەلی كار لە زەمەن گرووپ بۆ ماركێتین

    هەلی كار لە زەمەن گرووپ
    كارمەندی ماركێنتی پێویستە

    بۆ هەموو شارەكان

    سیڤیەكانتان بنێرن بۆ پەیجی فەبەیسبوك
    لینكی پەیجەكە

    https://www.facebook.com/zaman.gr.co/
  • گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە پێویستی بە 36 کارمەندە

    گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە ئەم پۆستانەی خوارەوە ڕادەگەیەنێت بە مەبەستی کارکردن لە باخچەی ساوایان و دایەنگە له‌سلێمانی:

    1- مامۆستای کوردی

    2- مامۆستای زانست

    3- مامۆستای بالییە

    4- مامۆستای بیرکاری

    5- مامۆستای ئینگلیزی

    10- یاریدەدەری پزیشکی

    11- توێژەر

    دەتوانن سی.ڤی بنێرن بۆ :
    jobs@halabjagroup.com

  • هه‌لی کار به‌ مووچه‌ی زۆرباش له‌ کۆمپانیای بخور له‌سلێمانی

    هه‌لی کار به‌ مووچه‌ی زۆرباش له‌ کۆمپانیای بخور له‌سلێمانی
    کۆمپانیای بخور پێویستی بە فرۆشیار(مەندوب) هەیە بە مووچەیەکی زۆرباش (بنەڕەتی و نسبە) بە پێی ئەم مەرجانە:
    1- دانیشتووی ناو شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری بێت.
    2- هیچ کاریکی تری نەبێت.
    3- ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆی هەبێت.
    4- بڕوانامەی ئامادەیی یان زیاتری هەبێت.
    5- توانای قەناعەت پێکردن و گفتوگۆ و پەیوەندی زۆر باش بێت. 
    6- تەمەنی لە ٣٥ ساڵ زیاتر نەبێت.
    تێبینی: ئەزموونی کاری هەبێت لەم بوارەدا باشترە.
    سی ڤی بنێرن بۆ ئەم ئیمەیلە
    diyar.sidiq@gmail.com
    مۆبایل : 07511349481
    کاتی پەیوەندی کردن ٩ ی بەیانی بۆ ٣ی ئێوارە.
    ناونیشانی کۆمپانیا/ کۆگاکانی ژاڵە

  • پەیمانگایەک لە شاری سلێمانی پێویستی بە وانەبێژە لە بواری دیزاین


    هەلی کار
    پەیمانگایەک لە شاری سلێمانی پێویستی بە وانەبێژە لە بواری دیزاین و بۆ ئەم بوارانەی خوارەوە:

    *بواری پڕۆگرامەکانی کۆمپیوتەر
    بە مەرجێک وانەبێژ شارەزایی تەواوی هەبێت لە یەکێک لەم پڕۆگرامانە ؍چانسی وەرگرتنی زیاتر دەبێت ئەگەر 
    لە پڕۆگرامێک زیاتر بزانێت.
    07707502700
    Adobe Photoshop
    Adobe After Effect
    Adobe Illustrator
    Adobe Premiere
    Excel & Word & Access

    ئێوەی بەڕێز دەتوانن سیڤیەکانتان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە.
    jobs.workon@gmail.com

  • هه‌لی کار له‌ گه‌ڕه‌کی که‌نه‌سووره‌ و خه‌لیفاوای سلێمانی بۆ مامۆستای ئینگلیزی و عه‌ره‌بی

    هه‌لی کار له‌ گه‌ڕه‌کی که‌نه‌سووره‌ و خه‌لیفاوای سلێمانی بۆ مامۆستای ئینگلیزی و عه‌ره‌بی
    هه‌ردوو ڕێكخراوی (په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مه‌ده‌نیه‌ت) و (بنكه‌ی ڕۆشنبیری نالی) له‌سلێمانی هه‌ڵده‌سن به‌ وه‌رگرتنی مامۆستای (زمانی ئینگلیزی، زمانی عه‌ره‌بی) بۆ سه‌نته‌ری فێرکاریی له‌سنوری گەڕەکەکانی خه‌لیفاوا و که‌نه‌سووره.
    ئه‌وانه‌ی خوازیارن به‌یانی 18-6-2019 سه‌ردانی ئۆفیس بکه‌ن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم له‌ کاتژمێر دووی دوانیوه‌ڕۆ.
    ناونیشانغ ئۆفیس: بنکەی ڕوشنبیری نالی گەڕەکی عەقاری، یەکەم کۆڵان پشت ژووری بازرگانی، سلێمانی خانوی ژمارە ۹ 
    ژماره‌ مۆبایل بۆ په‌یوه‌ندیكردن:
    ۰۷۷۰۳۱٨۳٨۰٦‌‌‌‌ – ۰۷۷۰۳۱٨۳٨۰۷

  • ڕێکخراوی PDO پێویستی بەکۆمەڵێک کارمەندە

    هەلی کار
    ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان هەلی کارکردن ڕادەگەیەنێت لە سەر پڕۆژەی ” بەرەو پێشەوە : دەستپێشخەریی سەرکردایەتیکردنی عێراق” لە شاری سلێمانی و دهۆك ؛ بۆ ئەم پۆستانەی خوارەوە :

    ١. کارمەندی پڕۆژە Project Officer سلێمانی و دهۆک / خانکێ

    ٢. کارمەندی کارگێڕی HR/ Admin سلێمانی

    ٣. خۆبەخش Volunteer سلێمانی

    ٤. شۆفێر لەگەڵ سەیارە Driver with car دهۆک / خانکێ

    سیڤیەکانتان تەنها لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە وەردەگیرێت: pdo.org.2014@gmail.com

    ناوی ئەو پۆست و ئەو شوینەی سی ڤیەکەی پێشکەش دەکەیت لە ناونیشانی ئیمەیلەکەدا بنووسە : نمونە ” کارمەندی پرۆژە – سلێمانی “

  • کۆمپانیای دانوب پێویستی بە ژمێریارە

    کۆمپانیای دانوب بۆ بازرگانی بۆیاخ ، پێویستی بە ژمێریارە بۆ ئۆفیسی کۆمپانیا لە سلێمانی دووسایدی شارەوانی خوار فلکەی مامە ڕیشە.
    کاتی کارکردن : رۆژانە ٨ کاژێر و ٦ رۆژ لە هەفتەیەکدا.
    رەگەز: نێر

    پێداویستیەکان:
    1- خاوەنی بروانامەی بوارەکەبێت.
    2- پێشینەی کاری ژمێریاری هەبێت لە کەرتی تایبەت یان حکومەت.
    3- شارەزایی هەبێت لە مایکرۆسۆفت ئۆفیس وە بەتایبەت مایکرۆسۆفت ئێکزل.
    4- شارەزایی کارکردنی هەبێت لە داتابەیسی ژمێریاری ،وە بەتایبەت ئەگەر بەرنامەی (الامین) بێت باشترە.
    5- زمانی عەرەبی بزانێت سەرەڕای کوردی.
    6- بتوانێت لە چوارچێوەی تیمدا کاربکات و پەیوەندی باش بێت لەگەڵ کەسەکاندا.
    7- پارێزگاری لە نهێنیەکان بکات و بەرپرسیارێتی بگرێتە ئەستۆ لە نەدرکاندنی.

    ئەرکەکان:
    ١-کۆنترۆڵی کاری ژمێریاری بکات و مانگانە دەرخستەی حسابەکان ئامادە بکات و لەکاتی خۆیدا پەیوەندی بکات بە کەس و کۆمپانیا پەیوەندی دارەکانەوە .
    ٢-مانگانە راپۆرتی دارایی ئامادە بکات و بەراوردی بکات لەگەڵ مانگەکانی پێشتر.
    ٣- بتوانێت شیکار بۆ ژمارەکان بکات و رێژە داراییەکان دەربهێنێت و راپۆرتی وەرزی لەو بارەیەوە ئامادە بکات.
    هەرکەس خوازیارە : cv ی خۆی و دۆکیومێنتەکان بنێرێت بۆ ئەم ئیمەیلە:
    danube_company@yahoo.com
    ژمارە تلفون نۆرماڵ : 0533261001
    07702260002

Back to top button
Close

Adblock Detected

Please consider supporting us by disabling your ad blocker