ڕۆژ: ئه‌یلول 15, 2019

  • هەلی کار کۆمپانیایەکی IT پێویستی بە چەند کارمەندێک هەیە

    هەلی کار
    کۆمپانیایەکی IT پێویستی بە چەند کارمەندێک هەیە بە پێی ئەم مەرجانەی خوارەوە

    ستافی تۆمار کردن – (١٥ کەس) پارت تایم
    شوێنی کار کردن: هەولێر
    ماوەی گرێبەست: ٢-٣ مانگ (دەکرێت ماوەکە درێژ بکرێتەوە)
    دوا مۆڵەتی تەقدیم کردن: 30ی ئەیلول 2019
    بڕی مووچە: 400-600$ (بە پێی ئەزموون)
    ڕۆژ و کاتی کار کردن: 6 ڕۆژ لە هەفتەیەکدا (٣٠ کاتژمێر – لە کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ تا ٨ی ئێوارە)

    تیمی بە بازاڕکردن پێکەوە و لە ژێر چاودێریی بەڕێوەبەری تیمی پڕۆژەکە کار دەکەن. تیمەکە پارت تایم کار دەکەن و هەمووان ڕاهێنانیان لەسەر کارەکە پێ دەکرێت و هەموو ڕێنماییەکانیان بە ڕوونی پێ دەدرێت. تەواو خۆ تەرخان کردنی تیمەکە بۆ کارەکە زۆر گرنگە.
    کاری سەرەکیی تیمی بەبازاڕکردن ڕۆژانە سەردانی کردنی ئەو جێیانە دەبێت کە خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشکەش دەکەن، وەک: پزیشکان، نەخۆشخانەکان، نۆرینگەکان و سەنتەرەکانی جوانکاری بۆ خستنەڕووی خزمەتگوزارییەکانی پڕۆژەکە و پێدانی ڕاهێنان و بەدواداچوون. پێویستە کارمەندەکە فێری بەکارهێنانی سیستمەکە ببێت و ڕاهێنان لەسەر بەکارهێنانی سیستمەکە بە هەموو ئەو لایەنانە بکات کە بەکاری دەهێنن.

    کار و بەرپرسیارێتییەکان
    • خستنەڕووی خزمەتگوزارییەکانی پڕۆژەکە و پێدانی ڕاهێنان و بەدواداچوون لەگەڵ پزیشکان، نەخۆشخانەکان، نۆرینگەکان و سەنتەرەکانی جوانکاری
    • کاری سەرەکی سەردان کردنی شوێنی جیا جیا دەبێت و کاری ئۆفیسی کەم دەبێت – هاتوچۆ لە کاتی کار کردندا لە ئەستۆی کۆمپانیا دەبێت
    • کار کردن بە پێی کاتی دیاری کراو و ئامادە کردن و ناردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانە
    • پێویستە توانای گفتوگۆکردنی باش بێت و بتوانێت لەگەڵ کەسانی جیاوازدا قسە بکات
    • پێویستە کێشەکان لە کاتی خۆیدا ڕیپۆرت بکات و پەیوەندییەکی ئەرێنی لەگەڵ هەموو کڕیاراندا دروست بکات
    • هاوکاری کردن و هەماهەنگی لەگەڵ کارمەندەکانی دیکەی ناو تیمەکە گرنگە

    توانایی داواکراو:
    • ئاستی خوێندن: مەرج نییە زانکۆی تەواو کردبێت
    • زانیاریی لە داتا ئێنتری (تۆمار کردنی زانیاری) هەبێت
    • زانیاریی باشی لە بەکارهێنانی پڕۆگرامەکانی کۆمپیوتەر هەبێت
    • تواناییەکی باشی لە گفتوگۆکردن و نووسیندا هەبێت
    • بتوانێت و خوازیار بێت بە ئێواران کار بکات
    • بتوانێت لە شوێنە گشتییەکاندا کار بکات
    • هەردوو زمانی کوردی و عەرەبیی زۆر باش بێت و ئەگەر زمانی ئینگلیزی بزانێت باشترە

    چۆنێتیی تەقدیم کردن:
    ئەو کەسانەی خوازیارن دەتوانن سی.ڤییەکانیان بنێرن بۆ
    gmac.careers@giz.de
    بە ناونیشانی “Registration Staff”
    *تەنها ئەو ئیمەیلانەی ناونیشانەکەیان ڕاستە، لەبەرچاو دەگیرێن
    *تەنها ئەو کاندیدانەی کە شۆرتلیست دەکرێن پەیوەندییان پێوە دەکرێت

  • هەلی كار لە كۆمپانیای فرەیمەوە!

    هەلی كار لە كۆمپانیای فرەیمەوە!

    پێویستمان بە کارمەندێکە بۆ کاری بەڕێوەبردن و ئۆفیس بە مەرجێک ئەزموونی پێشتری کارکردنی هەبێت بەرپرسیاریەتیەکان :
    ١/گەیاندن
    ٢/بازرگانی (كڕین و فرۆشتن)
    ٣/شارەزایی لە كارپێكردنی ئامێرەكان
    ٤/یارمەتیدانی ستاف لە كاری ئۆفیسدا

    سیڤیەكانتان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە
    info@frame-ads.com

    بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفونی :
    07731510999
    07731510888

    frame #job_vacancy #print #advertisement

  • ھەلی کار بۆ دەرمانخانە

    پێویستیان بە ۲ کارمەندی دەرمانخانەیە دەرچوی کۆلێژی دەرمانسازی بێت یا یاریدەدەری دەرمانساز بێت

    • پێویستە توانای بەرێوەبردنی دەرمانخانەی هەبێت
    • پێویستە خیبرەی هەبێت.
    • رەگەزی مێ بێ.

    بۆزانیاری زیاتر پیوەندی بکەبە ۰۷٥۰٤۲۲۲۲۷۲
    ناونیشان: هەولێر گەرەکی پێنجی حەسارۆک جادەی کۆرنیش

  • ھەلی کار بۆ وەرگێڕ

    هەلی کار
    بۆ دەرچوانی زمانی ئینگلیزی
    وەرگێڔی ئۆنڵاین
    Online translator
    پێوسیتیمان بە 4 وەرگێڕی (کوردی- ئینگلیزی ) هەیە بەم مەرجانەی خوارەوە:
    . – زمانی ئینگلیزی ڕەوان بێت.

    • زمانی کوردی سۆرانی ڕەوان بێت.
    • پێشینەی زمانەوانی هەبێت.
    • هەڵگری بڕوانامەبێت یاخود خاوەن ئەزموون بێت لە بواری وەرگێڕان. – ئاستی کۆمپیوتەری مامناوەند بێت، شارەزا بێت لە word. .
      تکایە سیڤیەکانتان بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرن بە زمانی ئینگلیزی،
      247learninglanguage@gmail.com

    Urgently, we are looking for two (Kurdish/Sorani – English) translators.

    Interested candidates must have the following criteria : – Fluent in English Language, Written and spoken. – Fluent in Kurdish. – Own linguistic background. – Degree in English Language or translation or equivalent experience – Workable computer skills (Microsoft Word). Eligible candidates are invited to submit their CV’s to 247learninglanguage@gmail.com

  • ھەلی کاری فرۆشیار

    کۆمپانیای کوردستان بەیبی پێویستی بە فرۆشیارە (مەندوب) لە ڕەگەزی نێر پێشینەی کاری ھەبێت باشتر خاوەن سەیارەی خۆی بێت
    موچەو کاتی دەوام لە کاتی چاوپێکەوتن دیاری دەکرێت
    ناونیشان : ئەسحابە سپی تەنیشت ماسی فرۆشەکان
    ژمارەی پەیوەندی:07702229202

Back to top button
Close

Adblock Detected

Please consider supporting us by disabling your ad blocker