سلیمانیكارمەندكه‌ركوكهه‌ولێر

کۆمپانیای جەزیرەی نوح پێویستی بەکۆمەڵێک کارمەندە

کەناڵی تیڵگرام

جەزیرەی نوح؛ چەند ھەلێکی کار رادەگەیەنێت

کۆمپانیای جەزیرەی نوح؛ بۆ بازرگانی گشتیی و گەشتوگوزار / سنوردار لەسنوری نێوەندی پارێزگاکانی سلێمانی، ھەولێر، کەرکوک و گەرمیان چەند ھەلێکی کار بۆ ئەم پۆزیشنانەی خوارەوە رادەگەیەنێت:

١. کارمەندی ژمێریاریی و دارایی

٢. کارمەندی رێکخستنی مامەڵەی گەشتیاران

٣. کارمەندی دابینکردنی تکتی فڕین

٤. کارمەندی رێکخستنی گروپی گەشتیاری

٥. کارمەندی بەشی بازاڕگەریی یان نوێنەری فرۆشتن

٦. کارمەندی چێشتلێنان و پاککردنەوەی ئۆفیس

٧.کارمەندی بەشی پرسگە و بەدالە

پێویستە خوازیاران:
١. لانیکەم دەرچووی بەشەکانی زمانی ئینگلیزی، گەشتوگوزار، ژمێریاریی بن یان ئەزموونی کارکردنیان لەو بوارانەدا ھەبێت کە داواکاریی پێشکەش دەکەن.
٢. توانای کارکردنی رۆژانەی لە ناوەوەو دەرەوەی ئۆفیس ھەبێت.
٣. توانای خۆگونجاندن و کارکردنی بەتەنھا و کارکردنی بەکۆمەڵی ھەبێت.
٤. کەسێکی کۆمەڵایەتیی بێت، توانای سەرنجڕاکێشان و قەناعەتپێکردنی کڕیارانی ھەبێت.

ھەر بەڕێزێک «کچ یان کوڕ» کە لەتوانا و سەلیقەی کارکردنی خۆی رادەبینێت، دەتوانێت تاوەکو ١٠ی ئابی ٢٠١٩ سیڤییەکەی بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە بنێرێت، بەمەرجێک ئاماژە بەو پۆزیشنە بدات کە بۆی پێشکەش دەکات. دوای جیاکردنەوەو ھەڵبژاردن سیڤیی سەرکەوتوو لەرێی ئیمەیڵەوە پەیوەندیان پێوەدەکرێتەوەو لەکات و شوێنی چاوپێکەوتن ئاگادار دەکرێنەوە:
hr@nuohtravel.com

زۆرترین بینراو

Back to top button
Close

Adblock Detected

Please consider supporting us by disabling your ad blocker