دهۆكزاخۆمەندوب

پێویستمان به‌ نوێنه‌ری فرۆشتنه‌ بۆ دهۆک و زاخۆ له‌ کۆمپانیای سه‌فره‌، به‌م مه‌رجانه‌:

کەناڵی تیڵگرام

پێویستمان به‌ نوێنه‌ری فرۆشتنه‌ بۆ دهۆک و زاخۆ له‌ کۆمپانیای سه‌فره‌، به‌م مه‌رجانه‌:
بڕوانامە و ئەزموونی پێویست:
1- هه‌ڵگری بڕوانامەی دبلوم یان زیاتربێت.
2- ئەزمونی ( 2-1) ساڵ یان زیاتر لە بواری فرۆشتی .

توانست و لێهاتووین پێویست:
1- شاره‌زایی زمان؛ زمانی دایک کوردی، عه‌ره‌بی سه‌ره‌تای ، ئینگلیزی سەره‌تای.
2- توانای هه‌ڵسوکەوت لەگەڵ کڕیار و دروست کردنی پەیوه‌ندیەی و بەرده‌وام لەگەڵ کڕیار.
3- لێهاتووین لە پەیوه‌ندیکردن و ده‌ربڕین بە شێوازی زاره‌کی و نوس .
4- لێهاتوو ڕێکخستن و دانانی خشتەی کات بۆ بەڕێوه‌بردنی کاره‌کان.
5- توانای کارکردن لە ژێر فشاردا.
6- توانای دۆزینەوه‌ی چاره‌سەر لەکاتی ڕوودانی کێشە و وه‌ڵامدانەوه‌ی هه‌ر پرسیارێک کە لەلایەن کڕیاره‌وه‌ دروست ببێت.
7- تایبەتمەندی رێکپۆ یش و توانای قەناعەتپێکردن لەگەڵ کڕیار.
8- پێویستە کارمەند خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی خۆی بێت.

ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکان
1- دروستکردنی پەیوه‌ندی کاری دروست لەگەڵ کڕیار بەجۆرێک ببنە کڕیاری بەرده‌وامی بەرهه‌مەکانی کۆمپانیا.
2- دۆزینەوه‌ی کڕیاری نوێ کە تاکو ئێستا نەبونەتە کڕیاری کۆمپانیا، واتە فرۆشیار بەرپرسە لە هه‌ر ماڕکێت، مۆڵ یان دووکانێککە لەو زۆنه‌ی بۆی دیاریکراوه‌.
3- سەردانی کڕیاره‌کان و وه‌رگرتنی پێشنیار و هه‌ڵسەنگاندی پێویسیەکانیان.
4- وه‌رگرتن و تۆمارکردنی داواکاری کڕیار بە پێی جۆری بەرهه‌م و نرخەکانیان.
5- ئاماده‌کردنی ڕاپۆرت بۆ ئاستی بەرزتر ده‌رباره‌ی چۆنیەتی بەڕێوه‌چوونی کاره‌کان وه‌ک ( ڕاپۆرتی ئەنجامی ڕۆژانە، ڕاپۆرتی پلانی هه‌فتانە).
6- چاره‌سەرکردنی هه‌رکێشەیەک رووده‌دات لەگەڵ کڕیار ئەویش بە لێکۆڵینەوه‌ لە کێشەکان بۆ دۆزینەوه‌ی چاره‌سەر و دانانی ڕێو شوێن بۆ چاره‌سەرکردنی بە هاوکاری سەرپەرشتیار.
6- گەیشتن بە ڕێژه‌ی فرۆشی دیاریکراوی مانگانە.
7- ئاماده‌کردن و تۆمارکردنی پسوڵەی فرۆشتن بۆ داواکاریەکان.
8- پێدانی زانیاری تەواو بە کڕیاره‌کان ده‌رباره‌ی جۆری بەرهه‌مەکان، نرخ، ڕێژه‌ی بەرهه‌می بەرده‌ست.
9- فرۆشتنی هه‌موو بەرهه‌مەکانی کۆمپانیاکە پێشکەشی ده‌کرێت.
10- تۆمارکردنی زانیاریەکانی کڕیار وه‌ک، ناو و ناونیشانی شوێن و ژماره‌ی تەلەفۆن .
11- پێشکەشکردنی زانیاری تەواوی ده‌رباره‌ی بەرهه‌مەکانی کۆمپانیا بۆکڕیار.
12- بەڕێوه‌بردنی کاتەکانی کارکردن بە باشی لەپێناو بەده‌سته‌ێنانی کان زیاتر بۆ فرۆشتی .
13- چاودێری و ئاگاداری ساردکەره‌وه‌کانی کۆمپانیاکە لە ناو زۆنی دیاریکراودایە.
بە مه‌به‌ستی پێشكه‌ش كردنی داواكاری بۆ ئه‌م هه‌‌لی كاره‌، ده‌توانن سیڤی بنێرن بو ئیمه‌یڵ:
alla@safracompany.com
له‌گه‌ل ئاماژه‌كردن به‌ (نوینه‌ری فروش ده‌وك، نوینه‌ری فروش زاخو و كودی هه‌‌لی كاره‌كه‌) له‌ به‌شی بابه‌نی ئیمه‌یڵه‌كه‌.
دوو كه‌سمان پیویسته‌ نوینه‌ری فروشیك بو دهۆك و نوینه‌ری فروشیك بو زاخو.
دوا به‌روار بو پێشكه‌ش كردنی سیڤی .2019/09/10

زۆرترین بینراو

Back to top button
Close

Adblock Detected

Please consider supporting us by disabling your ad blocker