ئەندازیاریسلیمانیكارمەندكۆیەهەڵبجە

گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە پێویستی به‌ چوار جۆر ئه‌ندازیار هه‌یه‌ بۆ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و کۆیه‌

کەناڵی تیڵگرام

گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە پێویستی به‌ چوار جۆر ئه‌ندازیار هه‌یه‌ بۆ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و کۆیه‌
گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە ئەم پۆستانەی خوارەوە ڕادەگەیەنێت:
یه‌که‌م، (NMC Engineer) شوێنی کار له‌ سلێمانی، به‌مه‌رجێک: دەرچوی کۆلێژی ئەندازیاری کارەبا یان ئەندازیاری گەیاندن بێت. توانای گفتوگۆی بە زمانی عەرەبی هەبێت. له‌ ڕەگەزی نێر بێت.
دووه‌م، (Telecom Engineer) شوێنی کار له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، به‌مه‌رجێک: دەرچوی کۆلێژی ئەندازیاری کارەبا یاخود گەیاندن بێت. پێشینەی کارکردنی لە ٣ ساڵ کەمتر نەبێت لە بواری تیلیکۆم. دانیشتوی شاری هەڵەبجە بێت.
سێیه‌م، (Mechanical Engineer) شوێنی کار له‌ کۆیه‌، به‌مه‌رجێک: دەرچوی کۆلێژی ئەندازیاری میکانیک بێت.
چواره‌م، (Senior Mechanical Engineer) شوێنی کار له‌ سلێمانی، به‌مه‌رجێک: دەرچوی کۆلێژی ئەندازیاری میکانیک بێت. پێشینەی کارکردنی لە ٤ ساڵ کەمتر نەبێت لە بواری مۆلیدە. توانای بەڕێوەبردنی تیمی هەبێت.
بۆ ناردنی سی ڤی تکایە ناوی پۆستەکە لە بابەتی ئیمەیڵەکەدا بنووسن و سی ڤی بنێرن بۆ ئه‌م ئیمه‌یله‌:
jobs@halabjagroup.com
بەپێچەوانەوە ئیمەیڵەکەتان بە هەند وەرناگیرێت.
هەر داواکارێک مەرجە داواکراوەکانی پۆستەکەی تێدا نەبێت پەیوەندی پێوەناکرێتەوە.

زۆرترین بینراو

Back to top button
Close

Adblock Detected

Please consider supporting us by disabling your ad blocker